ریال مەدرید ئامادەسازیی بۆ وەرزی نوێ دەست پێكرد و سبەی بەرەو ئەمەریكا بەڕێ دەكەوێت
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەموو یاریزانانی یانەكە لە شاری بالدیبایسی تایبەت بە لایەنی پزیشكی یانەكە كۆبوونەوە و پشكنینی پزیشكییان بۆ ئەنجام درا.
جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەكە و زینەدین زێدانی بەڕێوەبەری نوێی گشتیی یانەكە و فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەكە ئامادەی كۆبوونەوەی یاریزانەكان بوون.
یانەكە سبەی سێشەمە بەرەو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەڕێدەكەوێت بە مەبەستی دەستپێكردنی ئامادەسازییەكانی وەرزی نوێ و هەموو یاریزانانی ریال مەدرید جگە لە لاسانا دیارا، پیدرۆ لیۆن، كانالیس و رویستۆن درێنتی ئامادەی مەشقەكان بوون.
مۆرینۆ ئەو یاریزانانەی بە مەبەستی فرۆشتیان لە گەشتەكەی ئەمەریكا دوور خستووەتەوە.
ئەمە جیا لەوەی هەریەك لە هیگواین، دی ماریا و گاگۆ بەهۆی بەشداری كردنیان لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە پاڵەوانیەتیی كۆپا ئەمەریكا بەشداری ئەو گەشتە ناكەن.
بۆ وەرزی نوێ ریال مەدرید ریزەكانی خۆی بە كڕینی هەریەك لە نووری شاهین، حەمید ئالتینتۆپ، كالیخۆن، رافایل ڤاران و كوێنتراو بەهێز كردووە.