دوو شاری وه‌رزشی له هه‌ولێر و به‌سرا بنیاد ده‌نرێت
جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق برِی 100ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ژێرخانی وه‌رزشی عێراق دابین كردووه.
وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی عێراق ئه‌مرِۆ له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له شاری هه‌ولێر كه به هاوبه‌شی له گه‌ل كاوا مه‌حموود وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامی دا، رایگه‌یاند" حكومه‌تی عێراق برِی100ملیۆن دیناری بۆ بوژاندنه‌وه‌و بنیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی وه‌رزشی دابین كردووه، به‌م برِه پاره‌یه پرۆژه‌ی وه‌رزشی له سه‌رجه‌م پارێزگه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت".
روونیشیكرده‌وه" به‌م برِه پاره‌یه دوو شاری وه‌رزشی له پارێزگه‌ی هه‌ولێر و به‌سرا ئه‌نجام ده‌درێت، وێرای ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی گرنگ بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی توانا‌و ده‌رخساندنی ده‌رفه‌تی گونجاو بۆ لاوان له به‌رده‌ست دایه و له داهاتوودا جێ به‌جێ ده‌كرێت".
وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمیش وتی" ئامانج له سه‌ردانی وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی عێراقی بۆ هه‌رێمی كوردستان كه به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وه‌زاره‌ته‌و له‌م روانگه‌یه‌وه كار بۆ به‌هێزكردنی ده‌كه‌ین به شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ریی ئه‌رِێنی له سه‌ر پێشخستنی بواری وه‌رزش و لاوان له عێراق دا هه‌بێت".
وتیشی" جگه له بواری رۆشنبیری دا ئه‌ركی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ئه‌وه‌یه كار بۆ پێشخستنی بواری وه‌رزش له هه‌رێمی كوردستان بكات و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه كه سیاسیه‌تی كاركردنمان ئه‌وه‌یه وه‌رزشوان له نێوخۆماندا پێ بگه‌یه‌نین و كه‌متر په‌نا بۆ یاریزانی ده‌ره‌وه ببه‌ین، هاوكات به پێی پێوه‌ر بوودجه‌ی پێویست به یانه وه‌رزشییه‌كان دا دابه‌ش بكه‌ین".