له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌رزش و یارییه‌ میللیه‌كانه‌وه‌ خه‌لاَت به‌سه‌ر یاریزانانى گۆرِه‌پان و مه‌یدانى كچانى یانه‌ى وه‌رزشى ئالاَ دابه‌ش كرا

له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌رزش و یارییه‌ میللیه‌كانه‌وه‌ خه‌لاَت به‌سه‌ر یاریزانانى  گۆرِه‌پان و مه‌یدانى كچانى یانه‌ى وه‌رزشى ئالاَ دابه‌ش كرا
دواى ئه‌وه‌ى كچانى یانه‌ى وه‌رزشى گۆرِه‌پان و مه‌یدانى ئالاَ تاكه‌ یانه‌ى كورد بوون كه‌ به‌شدارییان له‌ پاڵه‌وانیه‌تى گۆرِپان و مه‌یدانى یانه‌كانى عیرِاقیدا كرد توانیان له‌ نێو 18 یانه‌ى به‌شداربوو جامى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌و پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنن و جامه‌كه‌ش له‌ نێو شارى به‌غداوه‌ له‌گه‌ڵ خۆیان بهَینه‌و شارى هه‌ولێر جێگه‌ى باسه‌ ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر له‌ جادریه‌ى شارى به‌غدا كاته‌كه‌ى هه‌فته‌یه‌كى خه‌یاند ، ، به‌م بۆنه‌وه‌ رۆژى چوارشه‌مه‌ له‌ نێو باره‌گاى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌رزش و یارییه‌ میللیه‌كان خه‌لاَتى وه‌زاره‌تى رِۆشنبیرى ولاوان له‌لایه‌ن ئه‌میرحاجى داوود به‌رێوه‌به‌رى گشتى وه‌رزش و یارییه‌ میللیه‌كان به‌ وه‌كاله‌ت و به‌رێوه‌به‌رانى وه‌رزشى له‌م ده‌زگا وه‌رزشیه‌ و ئاماده‌بوونى به‌شێك له‌ ده‌زگا رِاگه‌یاندنه‌كان خه‌لاَت به‌سه‌ر رِاهێنه‌رو یاریزانان دابه‌ش كرا ، له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ئه‌میر حاجى داوود ستایش و ده‌ستخۆشى رِاهێنه‌رو یاریزانانى كردو گووتى وه‌زاره‌تى رِۆشنبیرى ولاوان هه‌رده‌م له‌ هاوكارى پشتگیرى یانه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان بووه‌ هه‌روه‌ها گووتى یانه‌ى ئاڵا یانه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووه‌و گرنگى به‌ یارییه‌ تاكه‌كان ده‌داو رِون و ئاشكراشه‌ كه‌ له‌ زۆربه‌ى بواره‌كانى وه‌رزشى ئه‌نجامى باشى هه‌یه‌، هه‌روه‌ها رِێبوار محیه‌دین رِاهێنه‌رى گۆرِه‌پان و مه‌یدانى یانه‌ى وه‌رزشى ئالاَ گووتى : ده‌شتخۆشى له‌ وه‌زاره‌تى رِۆشنبیرى و لاوان ده‌كه‌م ، ویرِاى ئه‌وه‌ش گله‌یمان هه‌بیه‌ له‌ به‌رئه‌وه‌ى ماوه‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ 3مانگى به‌سه‌ردا چوو كه‌چى تازه‌ خه‌لاتیان كردین من گله‌یم له‌ وه‌زاره‌تى رِۆشنبیرى لاوان نیه‌ به‌لاَم ده‌بوو له‌ سه‌رتاى گه‌رِانه‌وه‌مان به‌رپرسانى وه‌رزشى كوردستان به‌ تایبه‌تى لێژنه‌ى ئۆڵه‌مپى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستخۆسیان لىَ كرداینه‌ ، ده‌مه‌وێت باس له‌وه‌ بكه‌م كه‌ تاكه‌ یانه‌ بوین له‌ نێو شارى به‌غدا نوێنه‌رایه‌تى كوردستانمان ده‌كرد و توانیمان جامه‌كه‌ش به‌ ده‌ست بێنین ، من ته‌نها ئه‌وه‌ ده‌ڵێم لێژنه‌ى ئۆڵه‌مپى هه‌رێمى كوردستان كه‌ ده‌ڵیت ئێمه‌ پشتگیرى وه‌رزشى كوردستان ده‌كه‌ین منیش به‌ بىَ هیچ ترسێك ده‌ڵیم به‌داخه‌وه‌ ته‌نها قسه‌یه‌، دواتر كچه‌ یاریزان ئاوات ئازاد به‌ ناوى سه‌رجه‌م یاریزانانى گۆرِه‌پان و مه‌یدان گوتى : سوپاسى رِاهێنه‌رمان ده‌كه‌ین كه‌ به‌ر له‌ ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ رِۆژانه‌ كاتژمێر 5 به‌ره‌ به‌یانى مه‌شقى به‌ ئێمه‌ ده‌داو سوپاسى به‌رپرسانى وه‌رزشى وه‌زاره‌تى رِۆشنبیرى و لاوان ده‌كه‌ین كه‌وا به‌م خه‌لاَته‌ دڵخۆشیان كردین وایان له‌ ئێمه‌ كرد كه‌وا په‌ره‌ به‌ وه‌رزشه‌كه‌مان بده‌ین

له شه‌مال دیلانەوە
Top