گواردیۆلا هەوڵەكانی بۆ بەدەستهێنانی فابریگاس زیاتر دەكات
ڕاهێنەری بەرشەلۆنەی ئیسپانی "جۆسێپ گواردیۆلا" فشاری خستۆتە سەر دەستەی كارگێڕی یانەكەیان بۆ ئەوەی پەلە بكەن لە بەدەستهێنانی تواناكانی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئیسپانی و یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی "سیسیك فابریگاس" .
راهێنەری لاوی بلوگرانە داوای ئەوە دەكات كە دەستەی كارگێڕی یانەكەیان 40 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی یاریزانی ناوبراو بكەن چونكە فابریگاس یاریزانێكی بە توانایە و هەروەك گواردیۆلا دەڵێت و داوا لە دەستەی كارگێڕی یانەكەیان دەكات هەموو هەوڵەكانیان بخەنە گەڕ بۆ بەدەستهێنانی فابریگاس و یانەی ئەرسیناڵیش چی داوا دەكات بۆیان بكرێت چونكە بە هاتنی فابریگاس هێڵی ناوەندی یانەكەیان پتەو تر دەبێت .