یۆڤانتۆس هەوڵی بەدەستهێنانی لاسانا دیارا دەدات
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دوای ئەوەی هەواڵی ئەوەی بیستبوو كە یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لاسانا دیارا بەشداری پێناكات لە گەشتەكەی ئەمریكا و یانەی شاهانە دەیەوێت دەستبەرداری یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەكەیان "لاسانا دیارا" ببێت یۆڤانتۆس هەوڵەكانی خۆی خستە گەڕ بۆ ئەوەی تواناكانی دیارا بەدەست بهێنن .
یۆڤانتۆس چەند هەفتەیەك بەر لە ئێست هەوڵی دەدا بۆ ئەوەی بۆند لەگەڵ یاریزانی ناوبراو مۆر بكات بەڵام دڵنیا نەبوون لەوەی كە یانەی شاهانە دەستبەرداری دیارا دەبن یاخود نا، بەڵام دوای ئەوەی ڕیال مەدرید ئەوەی ڕاگەیاند كە دەیەوێ دەستبەرداری دیارا بێت ئێستا یۆڤانتۆس تەواوی هەوڵەكانی خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی لەم ماوەیەدا لاسانا دیارا بەدەست بهێنن .