ئەمشەو ئەرجەنتین بە دوای بردنەوە و میسی بە دوای درەوشانەوەدا دەگەڕێن
یارییەكە بۆ هەردوو هەڵبژاردە بایەخی زۆری هەیە كە شەڕ لەسەر گرتنی پلەی دووەمی كۆمەڵەی یەكەم دەكەن دوای ئەوەی دوێنێ شەو هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا سەركەوتنی بە پلەی یەكەم بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگەر كرد.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین كە تا ئێستا وەك پێویست لە پاڵەوانیەتیی كۆپا ئەمەریكادا دەرنەكەوتووە، دوا هەلی لە پێناو سەركەوتن و درەوشانەوە لەبەردەستدایە و ئەگەر بتوانێ لە كۆڵۆمبیا بباتەوە، ئەوا پلەی دووەمی كۆمەڵەكەی بۆ سەركەوتن بەرەو قۆناخی هەشت مسۆگەر دەكات.
ئەركی ئەرجەنتین ئاسان نییە بەرامبەر كۆستاریكا كە لە یاری دووەمی خۆیدا توانی سەركەوتن بەسەر بۆلیڤیادا بەدەست بێنێت و پلەی دووەمی كۆمەڵەكەی بگرێت.
سەرنجێكی تر لە یارییەكەی ئەمشەودا دەكەوێتە سەر لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین كە لە دوو یاری رابردووی هەڵبژاردەكەیدا بەرامبەر بۆلیڤیا و كۆڵۆمبیا نەیتوانی هیچ شتیچك بكات و ئاستێكی خراپی پێشان دا. یارییەكە هەلێكە بۆ میسی بۆ ئەوەی بیسەلمێنێ ئەوەی رابردوو تەنیا سەرەتا بوو.