ئەگەری هەیە كیتا بەرشلۆنە جێبێڵێت

ئەگەری هەیە كیتا بەرشلۆنە جێبێڵێت
گوڵان / م.پ
یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی "سیدۆ كیتا" بە دەستەی كارگێڕی یانەكەی ڕاگەیاندووە ئەگەر هاتوو بەرشەلۆنە بۆند لەگەڵ یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئیسپانی و یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی "سیسیك فابریگاس" مۆر بكات ئەو كاتە كیتا بەرشەلۆنە هەوڵی ڕۆیشتنی لە بەرشەلۆنە دەدات چونكە دەرفەتی یاری كردنی لە جاران كەمتر دەبێتەوە .
چاوەڕێ دەكرێت یانەی ئەیسی میلان یاریزان كیتا بباتە ڕیزەكانی و بڕی 10 ملیۆن یۆرۆشی پێشكەش بكات .
Top