سیلڤینیۆ واز لە یاری كردن دەهێنێت
یاریزانی بەرگریكاری بەڕازیلی "سیلڤینیۆ میندیس " بڕیاری داوە كە واز لە یاری كردن بهێنێت دوای 15 ساڵ یاری كردن لە ئەوروپا و بەڕازیل، لە هەمان كاتدا سیلڤینیۆ سوپاس نامەیەكی ئاراستەی یانەی بەرشەلۆنە كردووە تییادا ستایشی بەرشەلۆنەی كردووە و ئەوەی ڕاگەیاندووە زۆر سوپاسی یانەكەی پێشووی دەكات و ڕایگەیاندووە كە یانەی بەرشەلۆنە زۆر بە جوانی هەڵسوكەوتی لەگەڵ یاریزانی ناوبراو كردووە و سیلڤینیۆ وتی : من هەردەم بەرشەلۆنەم لە دڵ دەمێنێت چونكە ماوەیەكی زۆر باشبوو لە تەمەنی یاری كردنمدا .
جێگای ئاماژە پێدانە سیلڤینیۆی بەڕازیلی لە ساڵی 2004 پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە كرد لە ژێردەستی فرانك ڕیكارد چەندین نازناوی بەدەستهێنا .