گیریرۆ چووە پێشەنگی گۆڵكەرانی كۆپا ئەمریكا
پاش كۆتایی هاتنی جەولەی دووەمی یارییەكانی خولی پاڵەوانانی كوپا ئەمریكا یاریزانی پیرۆ پاولۆ گیریرۆ تاوەكو ئێستا توانیویەتی بە 2 گۆڵ پێشەنگی گۆڵكەران بگرێت دوای تۆمار كردنی گۆڵێك لە ئۆرۆگوای و گۆڵێكیش لە مەكسیك، ئەمە لە كاتێكدایە هەموو یاریزانەكانی دیكە تەنها یەك گۆڵیان تۆمار كردووە كە بریتین لە ئیدڤاڵدۆ و رۆخاس لە بۆلیڤیا ئەگوێڕۆ لە ئەرجەنتین و ڕامۆس لە كۆڵۆمبیا و سوارێز و پێرێرا لە ئۆرۆگوای و ئەرانگۆ لە مەكسیك و باریدس و فیدال و سانچێز لە چیلی و مارتینێز و كانبل لە كۆستاریكا و جادسۆن و فرێد لە بەڕازیل سانتاكروز و نیڵسۆن لە پاراگوای و گۆنزالێزیش لە ڤەنزوێللا .
جێگای ئاماژە پێدانە ئەم خولەی كوپا ئەمریكا گۆڵی زۆر تیایدا تۆمار كراوە و بەڵام خاڵی كەم بەدەست هێندراون و زۆر لە یارییەكان بە یەكسان بوون كۆتایی هاتووە و تاوەكو ئێستا لە 12 یاری 18 گۆڵ تۆمار كراوە .