لە كوپا ئەمریكا بەڕازیل و پاراگوای یەكسان بوون
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە یاری یەكەم بەرامبەر هەڵبژاردەی ڤەنزوێللا بە بێ گۆڵ یەكسان بوون ڕاهێ،ەری هەڵبژاردەی بەڕازیل بە پلانێكی نوێوە یاری كرد و یاریزانی لاوی ئەیسی میلان "ڕۆبینهۆ" ی لەسەر كورسی یەدەگ دانیشتبوو، هەڵبژاردەی بەڕازیل لە دۆڕاندنێكی ڕاستەقینە ڕزگاری بوو بەهۆی یاریزان فرێدەوە كە یارییەكە 2 بە 2 تەواو بوو .
هەڵبژاردەی پاراگوای بە شێوەی هێرشی پێچەوانە یاری دەكرد و سەرەتا لە یەكەم خولەكی گێمی یەكەم یاریزانی مانچیستەر سیتی و هەڵبژاردەی پاراگوای هەلێكی زێڕینی بۆ ڕەخسا بەڵام نەیتوانی گۆڵ تۆمار بكات و، دوای ئەوەی پاتۆ هێرشێكی مەترسیداری بردە سەر گۆڵی پاراگوای بەڵام نەیتوانی گۆڵ تۆمار بكات بەڵام یاریزانی لاوی سانتۆس گانزۆ توانی گۆڵی یەكەم بۆ بەڕازیل ئەنجام بدات .
لە گێمی دووەمدا پاراگوای لە ئاستێكی باشبوو یاریزانی پاراگوای سنتا كروز توانی لە خولەكی 55 گۆڵی یەكسان بوونەوە ئەنجام بدات و لە خولەكی 67 دا نیڵسۆن ڤاڵدێز ئەركی بەڕاویلییەكانی قورستر كرد و توانی گۆڵی دووەم بۆ پاراگوای ئەنجام بدات .
یاریزانانی پاتۆ زۆریان هەوڵدا بۆ یەكسان كردنەوەی یارییەكە بەڵام لە بەرامبەردا یاریزانانی پاراگوای خۆ ڕاگر بوون و گۆڵەكەیان پاراست بەڵام لە خولەكەكانی كۆتایی فرێد بەشداری یارییەكەی كرد و دوای چەند خولەكێك كە خولەكی كۆتایی بوو توانی گۆڵی یەكسان بوونەوە بۆ بەڕازیل ئەنجام بدات و بەم شێوەیەش یارییەكە بە 2 گۆڵ بۆ هەر لایەك كۆتایی هات و هەردوو هەڵبژاردە توانیان خاڵێك بەدەست بێنن .