ناوەندی مەشق و راهێنانی هەولێر لە بەرزكردنەوەی قورسایی بووە پاڵەوانی یانەكانی هەولێر

ناوەندی مەشق و راهێنانی هەولێر لە بەرزكردنەوەی قورسایی بووە پاڵەوانی یانەكانی هەولێر
رۆژی چوارشەممە لە هۆڵی زەرد پاڵەوانێتی یانەكانی شاری هەولێر بۆ بەرزكردنەوەی قورسایی لەسەر ئاستی كچان بەڕێوەچوو، لەم پاڵەوانێتییە سێ یانە بەشداری تیاییدا كردبوو لە 12كێش، لەم پاڵەوانێتییە ناوەندی مەشق و راهێنانی هەولێر توانیان پلەی یەكەم بە دەستبهێنین، ئەنجامی كۆتایی ئەم پاڵەوانێتییە بەمشێوەیە بوو.
1- ناوەندی مەشق و راهێنانی هەولێر 545 خاڵ.
2- یانەی فەتاتی هەولێر 512 خاڵ.
3- یانەی ئارارات 505 خاڵ.
جێگەی باسە ئەم پاڵەوانێتییە بەسەرپەرشتی یەكێتی بەرزكردنەوەی قورسایی لقی هەولێر بەڕێوە چوو.
Top