یانەی مەخمور بوو بە پاڵەوانی خولی پلە دووەكانی كوردستان

یانەی مەخمور بوو بە پاڵەوانی خولی پلە دووەكانی كوردستان
رۆژی چوارشەممە لە یارگەی هەڵەبجەی شەهید یاری كۆتایی خولی پلە دووەكانی كوردستان بۆ تۆپی پێی بەڕێوەچوو، كە تیاییدا هەردوو یانەی هەڵەبجەی شەهید و مەخموور رووبەرووی یەكتر بوونەوە لە یارییەكی بەهێزدا یانەی مەخمور توانی بۆ یەكەم جار لە مێژووی خۆیدا نازناوی خولی پلە دووەكانی كوردستان بە دەستبهێنێت دوای ئەوەی بە ئەنجامی (3-2) گۆڵ لە یانەی هەڵەبجەی شەهید-ی بردەوە دوای تەواوبوونی یارییەكە لە لایەن سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و ئەندامانی یەكێتییەكە، تیپە سەركەوتووەكان دابەش كران.
جێگەی باسە هەردوو یانەی مەخموور و هەڵەبجەی شەهید بەفەرمی لە وەرزی داهاتوو.گەیشتنە خولی پلە یەكەكانی كوردستان لە تۆپی پێدا.
Top