هەڵبژاردەی سوریا یارییە نێـودەوڵەتییەكانی لە ئوردن ئەنجام دەدات

هەڵبژاردەی سوریا یارییە نێـودەوڵەتییەكانی لە ئوردن ئەنجام دەدات
دوای گەیشتنی شاندی هەڵبژاردەی سوریا بۆ شاری هەولێر بە مەبەستی ئەنجامدانی یارییەكی دۆستانە، سەرۆك شاند و راهێنەری هەڵبژاردەی سوریا لە لێدوانێكیاندا بۆ رۆژنامەنووسان تەئكیدیان لەوە كردووە بەهۆی رووداوەكانی وڵاتەكەیان یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بۆ تۆپی پێی بڕیاری داوە یارییەكانی هەڵبژاردەی سوریا بۆ دەرەوەی یاریگەی خۆیان بگوازێتەوە و ئەوانیش هەریەكە لە یاریگاكانی هەولێر و لوبنان و ئوردن-یان دەستنیشان كردووە، لە لێدوانێكی محەمەد نەدیم گوتەبێژی هەڵبژاردەی سوریا بۆ تۆپی پێی گوتی: دوای گەیشتنمان بۆ شاری هەولێر سەیری گشت یاریگا و هۆتێل-ی شاری هەولێرمان كرد و لە نزیكەوە ئاگاداری ئەم پێشكەوتنی شارەكە بووین لە بواری وەرزش بە تایبەتی تۆپی پێی، بەڵام هەڵبژاردەی عێراق بڕیاری داوە یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2014 لە یاریگەی هەولێر ئەنجام بدات ئەمەش تووشی گرفتی كردین، بۆیە بڕیارمان دا بەفەرمی یارییەكانی هەڵبژاردەی سوریا لە وڵاتی ئوردن بەڕێوە بچێت ئەمەش بڕیاری كۆتاییە.
لە درێژەی قسەكانیدا محەمەد نەدیم گوتی: ئێمە حەزمان دەكرد یارییەكانی هەڵبژاردەكەمان لە شاری هەولێر بەڕێوە بچێت بەهۆی بوونی گشت پێداویستی بەڕێوەچوونی یارییە نێوەدەوڵەتییەكان.
Top