سبەی پاڵەوانێتی ئاسیا بۆ گۆەرپان و مەیدان دەست پێ دەكات
لە درێژەی قسەكانیدا سەرتیپ فاریق گوتی: لەم شاندەدا تەنیا یاریزان گۆلستان مەحمود كچە یاریزانی شاری هەولێر كوردە. گولستان بەشداری لە راكردنی 400م و 800م و راكردنی پۆستەی 400*4م و راكردنی 100*4م دەكات و هیوای بە دەستهێنانی ئەنجامی باش لەم كچە یاریزانە دەكەین و وا بڕیارە بوو كچە یاریزانی شاری هەولێر بەهار خەسرۆیش لەم پاڵەوانێتییە بەشداری بكات، بەڵام بەهار لە وڵاتی توركیا بەشداری لە ئۆردوگای مەشقی هەڵبژاردەی عێراق نەكرد بۆیە لەم هەڵبژاردەیە دوورخرایەوە.
لە كۆتایی قسەكانیدا سەرتیپ فاریق گوتی: راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق راهێنەرێكی جەزائیری-ە نوردین تاجەدین و ماوەی شەش مانگ دەبێت مەشق بە یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق دەدات لە شاری هەولێر.
جێگەی باسە وا بڕیارە سبەی 5ی ئەم مانگە پاڵەوانێتی ئاسیا لە وڵاتی ژاپۆن دەست پێ بكات.