ریڤالدۆ: خۆزگە لەگەڵ میسی یارییم كردبایە

ریڤالدۆ: خۆزگە لەگەڵ میسی یارییم كردبایە
ئەستێرەی بەناوبانگی بەرازیلی ریڤالدۆ، یاریزانی پێشووی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی دووپاتیكردەوە و خۆزگەی ئەوەی دەخواست یاریزانی ئەرژەنتینی لیۆنیل میسی یاریزانی سەرەكی یانەی بەرشلۆنە بوایە، لەو كاتەی كە ئەو یاریزانی یانەی ناوبراو بوو بۆ ئەوەی هەردووكیان بەیەكەوە یارییان كردبا، ریڤالدۆ كە پێشتر خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی وەرگرتووە ستایشی ئاستی یاریزانی ئەرژەنتینی میسی كرد و رایگەیاند كە میسی هیچی لە هەردوو ئەفسانە مارادۆنا و بیلێ كەمتر نییە.
ریڤالدۆ لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی گلۆبۆ سپۆرتی بەرازیلی بە بۆنەی دەستپێكردنی یارییەكانی پاڵەوانییەتی كوپا ئەمریكا گوتی: وابزانم پاڵەوانەتییەكە بۆ هەموو هەڵبژاردەكان زۆر زەحمەت بێت، هەردوو هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و بەرازیل بەهێزترین دوو تیپن لە خولەكە، پێشبینی ئەوە دەكەم پاڵەوانی 2011 یەكێك لەم دوو هەڵبژاردەیە بێت.
هەروەها ریڤالدۆ دەربارەی میسی گوتی: لە هەڵبژاردەی ئەرژەنتین سەرسامی یاریزان میسیم، میسی ئەو یاریزانەیە كە خۆزگەی ئەوەم دەخواست وەك یاریزان لەناو یاریگا لە گەڵی یارییم كردبایە، میسی لەكاتی یارییەكاندا خۆشی بە هاوڕێكانی دەدات پێش ئەوەی خۆشی بە هاندەران بدات.
Top