ئــەنــدرێ ڤــــیلاس بـواس لە یانەی چێلسی

ئــەنــدرێ ڤــــیلاس بـواس لە یانەی چێلسی
سپێشەڵ نەمبەر 2 یان مۆرینهۆی تازە گەیشتە شاری لەندەن بۆ وەرگرتنی ئەركی راهێنانی یانەی چێلسی، ئەندرێ ڤیلاس بواس ئەو راهێنەرە بوو كە هاندەرانی بلوز لە دوای دەگەڕان، هاندەران گەشبینن بە سەردەمێكی زێڕین بۆ یانەكەیان هەروەك ئەو ماوەی كە مۆرینهۆ راهێنەری یانەی چێلسی بوو، بەڵام بواس كێیە و بۆچی بە مۆرینهۆ بەراورد دەكرێت؟
ناسنامە:
ناو: لویس ئەندرێ دی بینیا كابرال ڤیلاس بواس
مێژوو و شوێنی لە دایك بوون: 17 ی ئۆكتۆبەری 1977 لە شاری پۆرتۆی پورتوگالی
خاڵە هاوبەشەكانی نێوان بواس و مۆرینهۆ:
* بواس وەكو مۆرینهۆ بە هیچ شێوەیەك یاریزانی تۆپی پێ نەبووە
* كاروانی وەرزشی وەك مۆرینهۆ لە ژێر سەرپەرشتی راهێنەری ئینگلیزی كۆچكردوو بۆبی رۆبسۆن دەست پێكردووە
* بواس وەكو مۆرینهۆ لە وەرزی یەكەمی لەگەڵ یانەی پۆرتۆ سێ نازناوی بەدەست هێنا
* بواس یارمەتی مۆرینهۆی داوە لە دۆزینەوەی یاریزانان لە یانەكانی پۆرتۆ و چێلسی و ئینتەر میلان
خاڵی جیاوازی بواس لەگەڵ مۆرینهۆ لە مامەڵەكردنی لە گەڵ دەزگاكانی راگەیاندن دایە، بواس زۆر بە دەگمەن چاوپێكەوتن و لێدوان بۆ دەزگاكانی راگەیاندن ئەنجام دەدات، بە پێچەوانەی مۆرینهۆ كە ئەستێرەی دەزگاكانی راگەیاندنە، لەمباریەوە بواس دەڵێت: بە بۆچوونی من راهێنەر ئەستێرەی تیپەكان نییە بەڵكو راهێنەر ئەو كەسەیە كە دەتوانێت باشترین توانای یاریزانەكانی دەربهێنێت.
ژمارە پێوانەكانی راهێنەر بواس:
* بچووكترین راهێنەر بوو لە مێژوودا كە نازناوێكی ئەوروپی بەدەست هێنا بێت دوای سەركەوتنی یانەی پۆرتۆ بە سەر یانەی سپۆرتینگ لشبۆنە لە یاری كۆتایی یۆرۆ لیگ لە وەرزی 2010 – 2011 كە تەمەنی 33 ساڵ و 213 رۆژ بوو .
* ژمارەی پێوانەیی لەگەڵ یانەی پۆرتۆ شكاند لە ژمارەی یارییەكان بە بێ دۆڕاندن كە ژمارەكە گەیشتە 36 یاری و ژمارەی مۆرینهۆی شكاند كە 33 یاری بوو.
* زۆرترین ژمارەی خاڵی لە یەك وەرز لەگەڵ یانەی پۆرتۆ كۆكردەوە دوای ئەوە 84 خاڵی لە 30 یاری كۆكردەوە.
* لەگەڵ یانەی پۆرتۆ 14 سەركەتنی لە یۆرۆ لیگ تۆماركرد كە ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەییە بۆ یانەیەكی پورتوگالی.
* لە گەڵ یانەی پۆرتۆ لە 16 یاری یەك لە دوای یەكی خولی پورتوگال سەركەوتنی تۆماركرد .
* جیاوازی 21 خاڵ لە نێوان پۆرتۆ و بەنفیكا لە ریزبەندی كـــــۆتایی یــــانەكانی خـولـی پورتوگال گــــــەورەترین جیاوازییە لە مێژوو لە نێوان یانەی یەكەم و یانەی دووەم.
* بواس لە گەڵ یانەی پۆرتۆ بووە دووەم راهێنەر لە میژوو كە وەرزێك بە بێ دۆڕاندن تەواو بكات لە دوای یانەی بەنفیكا لە وەرزی 1972 – 1973 .
Top