هەڵبژاردەی مەكسیك نازناوی پاڵەوانییەتی جامی زێڕینی بۆ هەڵبژاردەكانی ئەمریكای باكوور و كاریبی ناسراو بە كۆنكاكاف بۆ جاری شەشەم لە مێژوویدا بەدەست هێنا، لە یاری كۆتاییدا كە لە یاریگای رۆزبۆل لە كالیفۆرنیای ئەمریكی بەڕێوەچوو هەڵبژاردەی مەكســــیك بە ئەنجامی (4–2) گۆڵ لە هەڵبژاردەی ئەمریكای بردەوە، سەرەتا ئەمریكا بە دوو گۆڵی خێرا پێشكەوت، گۆڵەكانیش لەلایەن یاریزانان مایكل بردلی و لیندۆن دۆنەڤان لە خولەكەكانی ( 8 و 23 )دا ئەنجامدران، دواتر مەكسیك لە گێمی یەكەمدا توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات لە رێگای یاریزانان پاولۆ پێرێرا و ئەندرێس گواردادۆ لە خولەكەكانی ( 29 و 36)دا، لە گێمی دووەمدا مەكسیك دوو گۆڵی دیكەی تۆماركرد لە رێگای یاریزانان پاولۆ پێرێرا و جیڤانی دۆس سانتۆس لە خولەكەكانی(50 و 76 )دا و جامەكەی بەرزكردەوە.
شایانی باسە مەكسیك لە ساڵانی 1993 و 1996 و 1998 و 2003 و 2009 ئەم نازناوەی بەدەست هێناوە، لە هەمان كاتدا مەكسیك بە فەرمی بەشداربوونی خۆی لە یارییەكانی جامی كیشوەرەكانی 2013 لە وڵاتی بەرازیل مسۆگەر كرد، لە دوای هەڵبژاردەكانی ئیسپانیا پاڵەوانی مۆندیال و ژاپۆن پاڵەوانی ئاسیا و بەرازیل میوانداری خولەكە.