بۆ یەكەمجار لە عێراق لە شاری كەركووك یاریگەیەكی سابوونی كرایەوە
لەسەر یاریگەی یانەی سۆلاڤی نوێ لە شاری كەركووك، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە بەرپرسانی و كەسانی وەرزشی یاریگەیەكی سابوونی كەلەلایەن كەرتی تایبەتەوە درووست كراوە كرایەوە، سەبارەت بە كردنەوەی ئەو یاریگە سابوونەیش كە بۆ یەكمجارە درووست كراوە خاوەنی یاریگەكە (هێمن ئەنوەر)ئەوەی ئاشكرا كرد گوتی «ئەو بیرۆكەم لەوەوە بۆهاتووە كە زۆرێك لە وڵاتانی كەنداو و نیشتمانی عەرەبی ئەو یاریگەیی تێدا دروستكراوە، بۆیە منیش بە باشمزانی ئەو بیرۆكە تازەیە بهێنمە شاری كەركووك كە بریتییە لە یاریگەیەكی نایلۆن بە شێوازی یاریگەی فوتسال یاری تێدا دەكرێت، یاریگەكەش بە سابوون و ئاو دادەپۆشرێت زیاتر یارییەكی خۆشی وكات بەسەر بردنە، گوتیشی لەم یاریگەیەدا بڕی دوو دەفتەر دۆلارم تێدا سەرف كردوە . كوڕان وكچانی پێشمەرگەی سلێمانی بوونە پاڵەوان
لە شاری سلێمانی لە هۆڵی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بۆماوەی دوو رۆژ، بەسەر پەرشتی یەكێتی ناوەندی نیشانە شكێنی كوردستان و بەهاوكاری و چاودێری لێژنەی ئۆلمپیی كوردستان، بەبەشداری 13یانەی شارەكانی (هەولێر،سلێمانی،كەركووك)، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ یانەیەكی شاری دهۆك بەشدار بێت، لە هەردوو جۆری تفەنگ و دەمانچە كێبەركێیان دەكرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكە، بۆ هەردوو ئاستی كوڕان و كچان.
سەبارەت بەم پاڵەوانێتییە (كاروان عەبدولكەریم)ئ ەمینداری دارایی یەكێتی نیشانە شكێنی كوردستان بۆ فایلی وەرزشی گوڵان گوتی « بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی ئەو یارییە وەكو چاڵاكی خۆمان هەڵساین بە ئەنجامدانی ئەو پاڵەوانێتییە كە رێژەیەكی باش لەتیپەكان تێیدا بەشداربوون، بەڵام ئاستی پاڵەوانێتییەكەش زۆر بەرز بوو، ئەنجامی كۆتاییش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
تیپی كوڕان- دەمانچە
1-پێشمەرگەی سلێمانی 726خاڵ
2-ئاشتی 688خاڵ
3-سلێمانی 640خاڵ
تیپی كوڕان- تفەنگ
1-پێشمەرگەی سلێمانی 575خاڵ
2-ئاشتی 487خاڵ
3-سەرچنار473خاڵ
تیپی كچان - دەمانچە
1-پێشمەرگەی سلێمانی 362خاڵ
2-سلێمانی 329خاڵ
تیپی كچان - تفەنگ
1-پێشمەرگەی سلێمانی 356خاڵ
2-سلێمانی 307خاڵ
فۆتۆ:رێدار