پێدرۆ بۆنده‌كه‌ى نوىَ كرده‌وه‌

پێدرۆ بۆنده‌كه‌ى نوىَ كرده‌وه‌
گولاَن / م.پ

یاریزانى هێرشبه‌رى ئیسپانى و یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ "پێدرۆ رِۆدریگز" به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى بۆندى له‌گه‌ڵ یانه‌ى كه‌ته‌لۆنى نوىَ كرده‌وه‌ تا ساڵى 2016 .

ده‌سته‌ى كارگێرِى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ پێش دوو رِۆژ له‌گه‌ڵ هێرشبه‌رى لاوى یانه‌كه‌یان پێدرۆ رِێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بۆنده‌كه‌ى نوىَ بكه‌نه‌وه‌ تا ساڵى 2016 و مه‌رجێكیشیان داناوه‌ ئه‌گه‌رهاتوو هه‌ر یانه‌یه‌ك بیه‌وێت پیدرۆ بباته‌ رِیزه‌كانى نرخى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بۆنده‌كه‌ى 150 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت و ئێستاش یانه‌ى كه‌ته‌لۆنى مووچه‌ى یاریزانى ناوبراوى زیاد كردووه‌ .

جێگاى ئاماژه‌ پێدانه‌ پێدرۆ له‌ هاوینى ساڵى 2009 -2010 بانگهێشتى تیپى یه‌كه‌مى به‌رشه‌لۆنه‌ كراو تاوه‌كو ئێستا ئاستێكى به‌رزى نیشان داوه‌ .
Top