زێدان بووه‌ به‌رِێوبه‌رى تۆپى پێى رِیال مه‌درید

زێدان بووه‌ به‌رِێوبه‌رى تۆپى پێى رِیال مه‌درید
گولاَن / م.پ

ئه‌ستێره‌ى پێشووى تۆپى پىَ و یاریزانى فه‌رِه‌نسى "زێنه‌دین زێدان" رِایگه‌یاند كه‌ وه‌رزى داهاتوو وه‌ك به‌رِێوبه‌رى تۆپى پىَ له‌ یانه‌ى شاهانه‌ ده‌ست به‌كار ده‌بێت دواى ئه‌وه‌ى وه‌رزى رِابردوو رِاوێژكارى سه‌رۆكى یانه‌كه‌ بوو .

زێدان دواى به‌شدارى كردنى له‌ یارییه‌كى خێرخوازى وتى زۆر كه‌س له‌ باره‌ى ئه‌ركى داهاتووى من له‌ یانه‌ى رِیال مه‌درید ده‌پرسێت به‌لاَم من له‌ دووشه‌مه‌ى داهاتوو وه‌ك به‌رِێوبه‌رى تۆپى پىَ ده‌ستبه‌كار ده‌بم له‌گه‌ڵ یانه‌ى شاهانه‌.
Top