برِاون په‌یوه‌ندى به‌ یانه‌ى سه‌نده‌رلانده‌وه‌ كرد

برِاون په‌یوه‌ندى به‌ یانه‌ى سه‌نده‌رلانده‌وه‌ كرد
گولاَن / م.پ

رِۆژنامه‌ى سكاى سپۆرت ئه‌وه‌ى رِاگه‌یاند كه‌ یاریزانى هێڵى به‌رگرى یانه‌ى مانچیسته‌ر یونایتدى ئینگلیزى "ویسلى برِاون" پشكنینى پزیشكى له‌لایه‌ن یانه‌ى سه‌نده‌رلانده‌وه‌ بۆ كراوه‌ و ئێستا به‌ فه‌رمى یاریزانى یانه‌ى ناوبراوه‌ .

داى ئه‌وه‌ى برِاون بۆ ماوه‌ى 15 ساڵ له‌ رِیزى مان یونایتد بوو له‌ چه‌ند وه‌رزێكى رِابردوو متمانه‌ى رِاهێنه‌رى به‌ تواناى یانه‌كه‌یان "سێر ئه‌لێكس فێرگسۆن" ى له‌ده‌ست دابوو بۆیه‌ ماوه‌یه‌ك بوو هه‌وڵى رِۆیشتنى له‌ یانه‌كه‌ى ده‌دا .
ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ له‌ وه‌رزى داهاتوو ویسلى برِاون ببێته‌ یاریزانى سه‌ره‌كى یانه‌ى سه‌نده‌رلاند
Top