جەماوەری بایەرن: نوێرمان ناوێت
به پێچه‌وانه‌ى هه‌موو بیر و رِاكان گۆڵچى ئه‌ڵمانیا و نوىَ یانه‌ى بایره‌ن میونخ "مانوێل نوێر" له جیاتى ئه‌وه‌ى پێشوازى لێبكرێت ، هێرشى كرایه سه‌ر .
له یارى دۆستانه‌ى نێوان یانه‌ى بایره‌ن میونخ و ترینتینۆ مانوێل له 45 خوله‌كى یه‌كه‌م یارى كردوو دواتر گۆڵچى یۆرگ به‌شدارى كرد و یارییه‌كه‌ش بایره‌ن میونخ بردییه‌وه به ئه‌نجامى 15 به 0 .
هانده‌رانى باڤارى چه‌ندین پۆسته‌ریان هه‌ڵواسیبوو كه ئاره‌زوو ناكه‌ن گۆڵچى پێشووى یانه‌ى شالكه به‌رده‌وام بێـ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یان .
جێگاى ئاماژه پێدانه گۆڵچى ئه‌ڵمانى و پێشووى یانه‌ى شالكه "مانوێل نوێر" توانیویه‌تى ئاستێكى به‌رز پیشان بدات له‌گه‌ڵ یانه‌ى پێشووى .