هه‌ڵبژارده‌ى شه‌تره‌نج هه‌ولێر ده‌ست نیشان كرا
به‌مه‌به‌ستى درووست كردنى پێك هاته‌ى هه‌ڵبژارده‌ى شه‌تره‌نجى شارى هه‌ولێر بۆبه‌شدارى كردنى له پاڵه‌وانێتى شه‌تره‌نجى شاره‌كانى عێراقى كه بریاره سبه‌ى یه‌ك شه‌مه له شارى دهۆك ده‌ست پىَ بكات،به‌به‌شدارى هه‌ڵبژارده‌ى شاره‌كانى عێراقى ،لقى هه‌ولێرى یه‌كێـتى شه‌تره‌نجى عێراقى پاڵه‌وانێتى شه‌تره‌نجى كراوه‌ى بۆیاریزانانى شارى هه‌ولێر له هۆڵى یانه‌ى خانزاد ئه‌نجامدا 18یاریزانى پێشكه‌وتوو بۆماوه‌ى پێنج رۆژ ململانێ‌یان ده‌كرد بۆبه‌ده‌ست هێنانى پلێتى به‌شدارى كردن وه‌كو یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى شه‌تره‌نجى هه‌ولێر بۆپاڵهوانێتى شه‌تره‌نجى هه‌ڵبژارده‌ى شاره‌كان دواى چه‌ندین ململانێى له‌نێوان یاریزانانى به‌شدارى بووى خوله‌كه پێنج یاریزان ده‌ست نیشان كران ،بۆههڵبژاردهى شه‌تره‌نجى شارى هه‌ولێر كه بریاره سبه‌ى له پاڵه‌وانێتى شه‌تره‌نجى هه‌ڵبژارده‌ى شاره‌كان له شارى دهۆك به‌شداربن یارییه‌كانى بهسیتهمى نێوده‌وڵه‌تى و ئۆلۆمپیات به‌رێوه ده‌چێت هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك به پێنج یاریزان به‌شدار ده‌بێت.ریز به‌ندى یاریزانه‌كانیش به‌م شێوه‌ى خواره‌وه بوو .
1-حوسێن عه‌لى
2-ئارپاك وریا
3-بههزادزهینهدهین
4-دانه‌ر جه‌مال
5- ئاسۆ عوسمان
ئا:كۆرِاز-هه‌ولێر