له‌ دێربى كوردستاندا زاخۆى ده‌لال دهۆكى تووشى شكست كرد

له‌ دێربى كوردستاندا زاخۆى ده‌لال دهۆكى تووشى شكست كرد
گولاَن:كارزان كانه‌بى

له‌میانى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراقى زاخۆ سه‌ركه‌وتنێكى مێژووى به‌سه‌ر یانه‌ى دهۆكدا تۆماركرد.

له‌سه‌ر یاریگه‌ى بارزان له‌ شارى زاخۆ به‌ ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌رێكى زۆرى وه‌رزش دۆست هه‌ردوو یانه‌ى دهۆك وزاخۆله‌ یارییه‌كى داوخراوى خولى بژارده‌ى عێراقى رووبه‌رووى یه‌كترى بوونه‌وه‌ ،له‌م یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى زاخۆ توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن ویارییه‌كه‌ش له‌به‌ر ژه‌وه‌ندى خۆیان كۆتایى پێبهێنن،سه‌ره‌تا یاریزان ستار موسا یانه‌ى زاخۆى پێشخست به‌ گۆلێك دواتر جاسم مه‌حمه‌د سلێمان به‌لێدانێكى سه‌ر گۆڵى یه‌كسان بوونى بۆیانه‌ى زاخۆ تۆماركرد.دواى ئه‌وه‌یش له‌ گێمى دووه‌م یاریزان نێچیرڤان شوكرى به‌ لێدانێكى به‌هێز یانه‌ى زاخۆى كرده‌ خاوه‌نى گۆڵى دووه‌م و یارییه‌كه‌ش به‌ ئه‌نجامى (2-1)گۆڵ.به‌ كۆتایهات .
Top