جۆسێپی ڕۆسی دەچێتە یۆڤانتۆس
بەڕێوبەری كارەكانی یاریزانی لاوی ئیتاڵی و یانەی ڤیا ریالی ئیسپانی "جۆسێپی ڕۆسی" زۆر نزیك بووەتەوە لە پەیوەندی كردن بە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵییەوە .
جێگای ئاماژە پێدانە یۆڤانتۆس ماوەی ساڵێكە لە دوای یاریزان ڕۆسییەوەیە بۆ ئەوەی لە یانەكەیان یاری بكات بەڵام تاوەكو ئێستا نەیانتوانیووە ئامانجەكەیان بەدەست بێنن، یانەی یۆڤی ڕایگەیاند ئەگەر هاتوو یانەكەیان توانی جۆسێپی ڕۆسی بەدەستبێنێت ئەو كاتە دوور دەكەوێتەوە لە یاریزانی هێرشبەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید "ئەگوێڕۆ"