چاڤی ئەڵۆنسۆ دەبێتە كاپتنی ڕیال مەدرید

چاڤی ئەڵۆنسۆ دەبێتە كاپتنی ڕیال مەدرید
گوڵان / م.پ
هاندەرانی یانەی ڕیال مەدرید لە ڕاپرسییەكدا داوا دەكەن یاریزانی ئیسپانی و هێڵی ناوەندی یانەكەیان "چاڤی ئەڵۆنسۆ" لە شوێنی گۆڵچی ئیكەر كاسیاس ببێتە كاپتنی یانەكەیان ئەم ڕاپرسییە ڕۆژنامەی ماركا ئەنجامی داوە ئەڵۆنسۆ %75 ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە بۆ ئەوەی ببێتە كاپتنی یانەكەیان .
ڕاهێنەری پورتوگالی خۆزیە مۆرینهۆ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی ئەگەر هاتوو كاپتنی یانەكەیان ببێتە چاڤی ئەڵۆنسۆ .
لە ماوەی 3 كاتژمێردا 30 هەزار كەس بەشداریان كرد لە ڕاپرسییەكە و ئەڵۆنسۆ 25 هەزار دەنگی بەدەستهێنا و یاریزانی هێڵی بەرگری سێرگیۆ ڕامۆس %15 ی دەنگەكانی بەدەست هێناو ئەستێرەی ڕیال مەدریدیش كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ %10 ی دەنگەكانی بەدەستهێنا .
Top