ئەگەری هەیە پیپی بچێتە چێلسی

ئەگەری هەیە پیپی بچێتە چێلسی
گوڵان / م.پ
ڕۆژنامەی جەیلی میل بڵاوی كردەوە یانەی چێڵسی ئینگلیزلی هەوڵی بەدەستهێنانی یاریزانی هێڵی بەرگری پورتوگالی و یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی "پیپی" دەدات بۆ ئەوەی هێلأی بەرگری یانەی ناوبراو بەهێزتر بێت .
ئەم یاریزانە تاوەكو ئێستا لەگەڵ یانەكەی "ڕیال مەدرید" نەگەیشتۆتە ڕێككەوتنێك بۆ ئەوەی بۆندەكەی نوێ بكاتەوە ئەمەش بەهۆی ئەوەی پیپی داوای كرد كە مووچەكەی لە 4 ملیۆن یۆرۆ بكرێتە 5 ملیۆن یۆرۆ بەڵام یانەی ڕیال مەدرید ڕازی نەبووە لەسەر ئەوەی كە مووچەی 5 ملیۆن یۆرۆ بداتە یاریزانی ناوبراو و ڕایانگەیاندووە تەنیا 4 ملیۆن یرۆ دەدەن بە یاریزانی ناوبراو .
ڕاهێنەری نوێی چێڵسی "فیلاس بواس" ڕایگەیاندووە كە بە بڕی بۆندێكی كەم پیپی دەگوازێتەوە یانەكەیان بەڵام بە بڕی مووچەی 4 ملیۆن و نیو یۆڕۆ دەدات بە یاریزانی ناوبراو و بۆندەكەشی بۆ ماوەی 3 ساڵ دەبێت .
Top