لە كوپا ئەمریكا ئوڕوگوای و پیرۆ یەكسان بوون

لە كوپا ئەمریكا ئوڕوگوای و پیرۆ یەكسان بوون
گوڵان / م.پ
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یارییەكانی كۆمەڵەی سێهەم لە پاڵەوانێتی كوپا ئەمریكا ئەنجامدرا و هەردددوووو هەڵبژاردەی پیرۆ و ئۆڕۆگوای ڕووبەڕووی یەكتر بوونەوە و دوای ئەوەی 3 یاری لە كۆمەڵەكانی تر بە یەكسانی كۆتایی هات ئەم یارییەش بووە یاری چوارەم كە بە یەكسان بوون كۆتایی هات .
سەرەتا لە خولەكی 24 یاریزان پاوڵۆ گیریرۆ توانی گۆڵێك بۆ پیرۆ ئەنجام بدات و یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای "لویس سوارێز" لە خولەكی 45 توانی گۆڵێك تۆمار بكات و یارییەكە یەكسان بكات و هەر بەم ئەنجامەش یارییەكە كۆتایی هات .
Top