یه‌كێتى تۆپى پێ كوردستان چه‌ند بریارێكى گرنگى ده‌ركرد

یه‌كێتى تۆپى پێ كوردستان چه‌ند بریارێكى گرنگى ده‌ركرد
گولاَن:كارزان كانه‌بى-حه‌سه‌ن


یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایى خۆى به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگرو ته‌واوى ئه‌ندامانى رۆژى شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 2/7/2011گرێداو ئه‌م برِیارانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:
یه‌كه‌م: دامه‌زراندنى ئه‌كادیمیاى هه‌ولێر له‌ تۆپى پىَ به‌ رِه‌زامه‌ندى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیاو به‌ سه‌رپه‌رشتى به‌رێزان(د.شامل كامل) به‌رێوه‌به‌رى به‌رنامه‌ى په‌ره‌پێدان له‌ یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیاو (د.جه‌مال ساڵح)پسپۆرِو شاره‌زا له‌ بوارى تۆپى پىَ و شیكردنه‌وه‌یه‌كى تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن ناوبراوان پێشكه‌ش كرا, به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و ئه‌ندامان و نوێنه‌رانى لقه‌كانى تۆپى پێى پارێزگاكانى(هه‌ولێر-سلێمانى- كه‌ركوك-دهۆك)برِیارى كۆتایى بۆ یه‌كێتیه‌كه‌مان ده‌بێت.
دووه‌م: برِیار درا به‌ پێشكه‌ش كردنى پرۆژه‌یه‌ك بۆ حكومه‌ت به‌مه‌به‌ستى ره‌زامه‌ندى و دابینكردنى پێداویستى كردنه‌وه‌ى ئه‌كادیما .
سێیه‌م: ره‌زامه‌ندى وه‌رگیرا به‌ ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانیه‌تى هه‌ڵبژارده‌كانى لاوانى كوردستان به‌ هه‌مان رێنماى و مه‌رجه‌كانى خولى لاوانى یانه‌نایابه‌كانى كوردستان به‌مه‌رجێك :
1. یاریزانان خاوه‌ن ناسنامه‌ى تایبه‌ت به‌ یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان بن.
2. یاریزانانى بىَ ناسنامه‌ پێویسته‌ ره‌زامه‌ندى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان وه‌ربگرێت.
3. پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ له‌ شارى سلێمانى ئه‌نجام ده‌درێت.
4. رۆژى شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 16/7/2011 پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ ده‌ست پىَ ده‌كات.
5. یارییه‌كان به‌ شێوازى دوو دۆرِاندن ده‌رچوون ئه‌نجام ده‌درێت به‌م شێوه‌ى خواره‌وه‌:
لاوانى(كه‌ركوك × سلێمانى) و لاوانى(هه‌ولێر × دهۆك)
6. ژماره‌ى شاندى هه‌ڵبژارده‌ى لاوان (25)بیست و پێنج كه‌س ده‌بێت.
7. پێویسته‌ یاریزان دانیشتوى هه‌مان شاربێت.

چواره‌م: ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانیه‌تى فوتساڵى كچان بۆ هه‌ڵبژارده‌كانى پارێزگاكانى كوردستان رێكه‌وتى 23/7/20011 له‌ شارى هه‌ولێرو یارییه‌كان به‌ شێوازى دوو دءرِاندن ده‌رچوون ئه‌نجام ده‌درێت. یارییه‌كان به‌م شێوه‌ى خواره‌وه‌ ده‌بێت.
(دهۆك × سلێمانى) و (سلێمانى × هه‌ولێر) و ژماره‌ى شاندى فوتساڵى كچان (15)كه‌س ده‌بێت و پێویسته‌ یاریزان دانیشتوى هه‌مان شار بێت.
پێنجه‌م: له‌ یارى نێوان یانه‌ى سێمێڵ و ئاسۆ له‌ خولى لاوانى پله‌یه‌كى كوردستان به‌هۆى نه‌بوونى ئالاَى پیرۆزى كوردستان له‌سه‌ر درێسه‌كانى یاریزانانى یانه‌ى ئاسۆ كه‌ پێچه‌وانه‌ى رێنمایه‌كانى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستانن برِیاردرا به‌ غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى ئاسۆ به‌برِى(500000)پێنج سه‌د هه‌زار دینار .
شه‌شه‌م: هیچ یاریزانێك له‌ خوله‌كانى كوردستان به‌بىَ ئالاَى پیرۆزى كوردستان له‌سه‌ر درێسه‌كه‌ى ناتوانێت به‌شدارى یارى بكات.
حه‌وته‌م: پێویسته‌ له‌سه‌ر یانه‌ى شێروانه‌ هانده‌رانى له‌ ده‌ره‌وه‌ى (سیاجى)یاریگابن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ توشى سزاى توند ده‌بن.
هه‌شته‌م: له‌ یارى نێوان یانه‌ى سۆران و ئالاَ له‌ خولى لاوانى پله‌یه‌كى كوردستان به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌مى ناوبژیوانى یاریده‌ده‌ر(یونس حه‌مه‌د) له‌ ره‌تكردنه‌وه‌ى گۆڵێكى مسۆگه‌ر بۆ لاوانى سۆران برِیاردرا به‌غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به‌برِى(100000)سه‌دهه‌زار دینارو رِاگرتنى له‌ دوو خولى داهاتوو.
نۆیه‌م: له‌ یارى نێوان یانه‌ى ره‌واندووزو ته‌ق ته‌ق له‌ خولى پله‌سێیه‌كانى كوردستان به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌مى هه‌ردووناوبژیوانى یاریده‌ده‌ر(سه‌رهه‌نگنادر) و (كارزان فه‌یسه‌ڵ)برِیادرا به‌ غه‌رامه‌كردنى هه‌ریه‌كێكیان به‌برِى(100000)سه‌دهه‌زار دینارو راگرتنیان بۆ دوو خولى داهاتوو.
ده‌یه‌م: له‌ یارى نێوان (خانه‌قین و چه‌مچه‌ماڵ) له‌ خولى لاوانى پله‌یه‌كى كوردستان به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌مى سه‌رپه‌رشتیارى یارى(مه‌جید ره‌شید) برِیاردرا به‌ غه‌رامه‌كردنى به‌برِى(100000)سه‌د هه‌زار دینارو دوورخستنه‌وه‌ى له‌سه‌رپه‌رشتیارى یارى.
یازده‌هه‌م: مه‌رِاسیمى خه‌لاَت و رێزلێنانى یانه‌ پێشه‌نگه‌كانى كوردستان رۆژى پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 7/7/2011 به‌رێوه‌ده‌چێت.
دوازده‌هه‌م: ده‌ستنیشانكردنى سه‌رپه‌رشتیاران و ناوبژیوانانى خولى دووه‌مى پله‌سىَ و خولى دووه‌م و سێیه‌مى لاوانى یانه‌پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان.
Top