ئه‌لڤارۆ مۆراتاى بۆندى له‌گه‌ڵ یانه‌ى شاهانه نوێكرده‌وه
یانه‌ى رِیال مه‌دریدى ئیسپانى له پێگه‌ى رِهسمى خۆى له‌سه‌ر تۆرِى ئینته‌رنێت ئه‌وه‌ى بلاَو كرده‌وه كه بۆندى یاریزانى لاوى یانه‌كه‌یان "ئه‌لڤارۆ مۆراتاى" تا ساڵى 2015 نوىَ كرده‌وه .
له مه‌راسیمى نوێكردنه‌وه‌ى بۆندى یاریزانى ناوبراو هه‌ریه‌ك له بهرِێوبهرى كاره‌كانى مۆراتاى "خوان مانوێل" و باوكى مۆراتاى ئه‌لفۆنسۆ مۆراتاى ئاماده‌بوون .
له لێدوانێكدا مۆراتاى رِایگهیاند كه زۆر خۆشحاڵه به‌وه‌ى بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى شاهانه نوىَ كردۆته‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه ئاره‌زوو ده‌كات تا ئه‌و كاته‌ى واز له یاری كردن ده‌هێنێت یارى بۆ یانه‌ى شاهانه بكات .