ئه‌لڤارۆ مۆراتاى بۆندى له‌گه‌ڵ یانه‌ى شاهانه‌ نوێكرده‌وه‌

ئه‌لڤارۆ مۆراتاى بۆندى له‌گه‌ڵ یانه‌ى شاهانه‌ نوێكرده‌وه‌
گولاَن / م.پ

یانه‌ى رِیال مه‌دریدى ئیسپانى له‌ پێگه‌ى رِه‌سمى خۆى له‌سه‌ر تۆرِى ئینته‌رنێت ئه‌وه‌ى بلاَو كرده‌وه‌ كه‌ بۆندى یاریزانى لاوى یانه‌كه‌یان "ئه‌لڤارۆ مۆراتاى" تا ساڵى 2015 نوىَ كرده‌وه‌ .

له‌ مه‌راسیمى نوێكردنه‌وه‌ى بۆندى یاریزانى ناوبراو هه‌ریه‌ك له‌ به‌رِێوبه‌رى كاره‌كانى مۆراتاى "خوان مانوێل" و باوكى مۆراتاى ئه‌لفۆنسۆ مۆراتاى ئاماده‌بوون .

له‌ لێدوانێكدا مۆراتاى رِایگه‌یاند كه‌ زۆر خۆشحاڵه‌ به‌وه‌ى بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى شاهانه‌ نوىَ كردۆته‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه‌ ئاره‌زوو ده‌كات تا ئه‌و كاته‌ى واز له‌ یاری كردن ده‌هێنێت یارى بۆ یانه‌ى شاهانه‌ بكات .
Top