مان یهنایتد شنایدهرى ده‌وێت
رِۆژنامهكانى ئینگڵتهرِا رِایانگهیاند كه یانه‌ى مانچیسته‌ر یونایتدى ئینگلیزى بۆندێكى به برِى 35 جونه‌یهى ئیسته‌رلینى پێشكه‌شى یانه‌ى ئینته‌ر میلان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌ردارى یاریزانى هێڵى ناوه‌ندى یانه‌ى ئینته‌ر میلان و هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا " وێسلى شنایده‌ر " ببن .
دواى ئه‌وه‌ى یانه‌ى مانچیسته‌ر یونایتد شكستى هێنا له به‌ده‌ستهێنانى یاریزانان مۆدریچ و سه‌میر نهسرِى ئێستا هه‌وڵى كرِینى شنایده‌ر ده‌دات ، یانه‌ى مان یهنایتد بێ هیوا بوو له به‌ده‌ستهێنانى تواناكانى سه‌میر نهسرِى چونكه رِاهێنهرى فهرِهنسى یانه‌ى ئه‌رسیناڵ " ئارسن ڤینگه‌ر" رِایگهیاند سه‌میر نهسرِى بفرۆشێته هه‌موو یانه‌كان نایدات به یانه‌ى مانچیسته‌ر یونایتد .
به‌م هۆیه‌وه یانه‌ى مان یونایتد ده‌ستى له سه‌میر نهسرِى كشانده‌وه و ئێستا برِى بۆندى 35 ملیۆن جونه‌یهى ئیسته‌رلینى پێشكه‌شى یانه‌ى ئینته‌ر میلان كردووه بۆ ده‌ستبه‌ردار بوون له یاریزان شنایده‌ر ، به‌رپرسانى یانه‌ى مان یونایتد رِایانگهیاندووه كه ئاماده‌نه برِى 200 هه‌زار جونه‌یهى ئیسته‌رلینى وه‌ك مووچه‌ى هه‌فتانه بده‌ن به شنایده‌ر