به‌رِازیل و ڤه‌نزوێللا یه‌كسان بوون

به‌رِازیل و ڤه‌نزوێللا یه‌كسان بوون
گولاَن / م.پ

دوێنىَ له‌ قۆناغى یه‌كه‌مى گروپى دووه‌م خولى پاڵه‌وانانى "كوپا ئه‌مریكا" هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى به‌رِازیل و ڤه‌نزوێللا به‌یه‌ك گه‌یشتن و له‌ ئه‌نجامدا به‌ بىَ گۆڵ كۆتایى هات .

دواى ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتینیش یه‌كسان بوون به‌رامبه‌ر پۆلیڤیا ، به‌رِازیل هه‌وڵى زۆرى ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ى یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌ به‌لاَم سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌ هه‌وڵه‌كانیان .

هه‌رچه‌نده‌ له‌ گێمى یه‌كه‌مدا هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌رِازیلییه‌كان زۆریان هه‌وڵ ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ى گۆڵ تۆمار بكه‌ن و هێرشێكى زۆریشیان برد به‌لاَم له‌ به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ى ڤه‌نزوێللا خۆ رِاگر بوو توانیان پاریزگارى بكه‌ن تاكو گۆڵیان لێنه‌كرىَ.

له‌ گێمى دووه‌مدا هه‌ڵبژارده‌ى ڤه‌نزوێللا وه‌كو به‌رِازیل له‌ گێمى یه‌كه‌م هێرشیان ده‌كرده‌ سه‌ر گۆڵى به‌رِازیل به‌لاَم هه‌وڵه‌كانى ڤه‌نزوێللاش بێ سوود بوو به‌م جۆره‌ یارییه‌كه‌ به‌ بىَ گۆڵ كۆتایى هات و هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ توانیان خاڵێك به‌ده‌ست بێنن .
Top