خولى بژارده‌ى عێراقى، یارى زاخۆ وروومادى ته‌واو نه‌كرا

خولى بژارده‌ى عێراقى، یارى زاخۆ وروومادى ته‌واو نه‌كرا
گولاَن"كارزان كانه‌بى

رۆژى هه‌ینى هه‌ردوو یانه‌ى زاخۆ وروومادى رووبه‌رووى یه‌كترى بوونه‌وه‌ یانه‌ى زاخۆ دواى تۆماركردنى دووگۆڵ ،یانه‌ى روومادى یارییه‌كه‌یان ته‌واو نه‌كرد.

هه‌رچه‌نده‌ رۆژى هه‌ینى له‌سه‌ر یاریگه‌ى بارزان له‌ شارى زاخۆ یارى نێوان هه‌ردوو یانه‌ى زاخۆ وروومادى به‌ ئاماده‌بوونى هانده‌رێكى زۆرى وه‌رزشى ده‌ستى پىَ كرد،له‌م یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى زاخۆ توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن،دوو گۆڵیش له‌ رێگه‌ى یاریزانان موسا ستارو نێچیرڤان شوكرى تۆماركران،به‌لاَم دواى خوله‌كى 80ى یارییه‌كه‌ به‌ بیانوى هه‌له‌ى ناوبژیوان یاریزانانى یانه‌ى روومادى ئاماده‌نه‌بوون یارییه‌كه‌ ته‌واو بكه‌ن وبۆیه‌ یاریگه‌شیان جێهێشت وناوبژیوانیش فیكى كۆتایى لێدا چاره‌نوسى ئه‌و یارییه‌ش بۆیه‌كێتى تۆپى پىَ عێراقیى ده‌بێت.
Top