ئەرجەنتین خاڵێكی بەزەحمەتی بەدەست هێنا
ئەمڕۆ سەر لەبەیانی بە كردنەوەی خولی كوپا ئەمریكا هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و پۆلیڤیا بەیەك گەیشتن یارییەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوو لا كۆتایی هات دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئاستێكی باشی پیشان نەدا .
گێمی یەكەم هەڵبژاردەی پۆلیڤیا باشتر یاری دەكرد لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەڵام سەركەوتوو نەبوون لە تۆماركردنی گۆڵ، بەڵام لە گێمی دووەمدا دوای ئەوەی 3 خولەك تێپەڕی بەهۆی هەڵەی بانیگاوە ئەسڤاڵدۆ توانی گۆڵێك بۆ پۆلیڤیا تۆمار بكات، دوای هاتنە خوارەوەی ئەگوێڕۆ توانی ئاستی ئەرجەنتین باش بكات و توانی لە خولەكی 76 گۆڵێك بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تۆمار بكات .
ئەنجامی یارییەكە بەم شێوەیە كۆتایی هات و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی خاڵێك زۆر بەزەحمەتی بەدەست بهێنێت .