ڤاڵێنسیا پێدرۆ لیۆنی دەوێت

ڤاڵێنسیا پێدرۆ لیۆنی دەوێت
گوڵان / م.پ
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ڕایگەیاند كە یانەی ڤاڵێنسیا هەوڵ دەدات یاریزانی تەمەن 24 ساڵی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی "پێدرۆ لیۆن" بگوازێتەوە ڕیزەكانی خۆی.
لیۆن تاوەكو ساڵی 2016 بۆندەكەی بەردەوامە، بەڵام یانەی ڕیال مەدرید دەیەوێ یاریزانی ناوبراو بفرۆشێت تاوەكو بڕێك لەو پارەیە بەدەست بهێنێت كە وەرزی پار بە 10 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی خیتافیەوە هات بۆ ڕیزەكانی یانەی شاهانە .
دوای ڕۆیشتنی یاریزانی یانەی ڤاڵێنسیا "خواكین" یانەی ناوبراو دەیەوێت یاریزانێك بەدەست بهێنێت بۆ ئەوەی شوێنی خواكین بگرێتەوە .
پێدرۆ لیۆن پێداگرە لەسەر ئەوەی كە نایەوێ یانەی ڕیال مەدرید جێبێڵێ، بەڵام لەبەر هۆی خراپی پەیوەندی نێوان مۆرینهۆ و لیۆن یاریزانی ناوبراو یانەكە جێبێڵێ .
Top