یۆڤانتۆس لویس نانی دەوێت

یۆڤانتۆس لویس نانی دەوێت
گوڵان / م.پ
ڕۆژنامەكانی ئینگڵتەڕا ڕایانگویاند كە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بۆندێكی بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی پورتوگالی و یانەی مانچیستەر یونایتدی ئینگلیزی "لویس نانی " كردووە، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە یانەی یۆڤی یارمەتی هێرشبەرەكان بدات.
بەڵام چاوەڕێ ناكرێ یانەی مانچیستەر یونایتد دەستبەرداری نانی بێت دوای تۆماركردنی بۆند لەگەڵ ئاشلی یۆنگ، بەڵام لەوانەیە نانی خۆی داوای ڕۆیشتن بكات دوای ئەوەی نانی ڕایگەیاند كە لەوانەیە ببێتە یاریزانی یەدەگ .
نانی ڕایگەیاندووە كە خوازیارە بچێتە یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی و وتیشی یانەی شاهانە بۆمن باشترین شوێنە ئەگەر هاتوو ڕاهێ،ەری بەتوانا مۆرینهۆ منی بوێت .
Top