شنایدەر لەدەرەوەی پێكهاتەیە

شنایدەر لەدەرەوەی پێكهاتەیە
گوڵان / م.پ
هەردوو یانەی مان یەنایتد و مان سیتی ڕكابەرایەتی یەكتر دەكەن بۆ بەدەست هێنانی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هۆڵەندا و یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی "وێسلی شنایدەر" .
بەڵام لە لایەكی ترەوە شنایدەر لەدەرەوەی پێكهاتەی ڕاهێنەری نوێی ئینتەر میلان "گاسبارینی" یەو شنایدەر هەوڵ دەدات یانەكە جێبێڵێت .
نرخی وێسلی شنایدەر لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دەگاتە 40 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام پێویستە لەسەر گاسبارینی نرخی یاریزانی ناوبراو كەم بكاتەوە بەر لە دەست پێكردنی مەشقەكانی بۆ ئەوەی یاریزانی ناوبراو بفرۆشرێت .
Top