له یارییه‌كى دۆستانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیدا، پایته‌ختى كوردستان عێراق وسوریا به‌یه‌ك ده‌گه‌ینێت
بریاره ئه‌مرۆ چوارشه‌مه له‌سه‌ر یاریگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریرى هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى عێراق وسوریا له یارییه‌كى دۆستانه به‌یه‌ك بگه‌ن.
به‌مه‌به‌ستى خۆئاماده‌كردن بۆیارییه‌كانى پالاَوتنى مۆندیالى 2014ى ولاتى به‌رازیل بریاره ئه‌مرۆ چوارشه‌مه له‌سه‌ر یاریگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریردا له‌كات ژمێر7ى ئێواره‌دا به كاتى كوردستان له یارییه‌كى دۆستانه‌ى ئاماده‌كاریدا هه‌ولێرى پایته‌خت هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عێراق وسوریا كۆبكاته‌وه ،هه‌رچه‌نده ولاَتـى سوریا توشى ره‌وشێكى خراپى سیاسى بووه چه‌ندین كوشتار‌و پێكدادانى لێكه‌وتۆته‌وه به‌لاَم یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى سوریا به‌په‌رۆش بوون بۆرووبه‌رووبونه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق رۆژانه‌ش ئاماده‌كارێكى باشیان كردوه له‌سه‌ر ده‌ستى رِاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه نزازغه‌زور هه‌ڵبژارده‌ى عێراقیش به‌سه‌ر كردایه‌تى سدیكاى ئه‌لمانى گه‌شبین بوون به ئه‌نجامدانى ئه‌و یارییه دواین یه‌كه مه‌شقیه‌كانى خۆیان كۆتایى پێهێناوه وسدیكاى رِاهێنه‌ریش نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌مى یاریزانى هێلى ناوه‌رِاستى هه‌ڵبژارده‌ى له پێك هاته‌كه‌ى خۆى دوورخسته‌وه به‌هۆى پاپه‌ند نه‌بوونى به‌یه‌كه مه‌شقیه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق.