داهاتووی نیمار دیار نیە
سەرۆكی یانەی سانتۆسی بەڕازیلی ڕایگەیاند كە ئەوان نیمار سەربەست دەكەن تاوەكو لەگەڵ ئەو یانانە قسە بكات كە داوای نیماریان كردبوو بە مەرجێك بۆندەكەیان لە 45 ملیۆن یۆرۆ كەمتر نەبێت، تاوەكو داهاتووی خۆی دیار بكات و ئەو یانەیە هەڵبژێرێ كە یاریان بۆ دەكات .
ئەلڤارۆ ڕیبیرۆی سەرۆكی یانەی سانتۆس ڕایگەیاند و وتی ئێمە نیمار نافرۆشین بەڵام لە بۆندەكەیدا خاڵێك هەیە كە نیمار ئازاد دەكات لە ڕۆیشتنی و وتیشی ئێستا 5 یانەی ئەوروپا داوای نیماریان كردووە بەڵام من ناوی هیچیان ئاشكرا ناكەم تاوەكو نیمار خۆی داهاتووی خۆی یەكلا دەكاتەوە .