هامسیك بۆ فرۆشتن نیە

هامسیك بۆ فرۆشتن نیە
گوڵان / م.پ
سەرۆكی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی ڕایگەیاند كە یاریزانی هێڵی ناوەندی سلۆڤاكی و یاریزانی ناپۆلی "ماریك هامسیك" بۆ فرۆشتن نیە، ئەم وتەیەی ئۆرێلیۆ لەدوای ئەوە دێت كە زۆر لە ڕاگەیاندنەكان باسیان لەوە دەكرد هامسیك زۆر نزیك بووەتەوە لە یانەی ئەیسی میلان بەڵام سەرۆكی یانەی ناپۆلی هەموو ئەو پڕوپاگەندانەی ڕەتكردەووە و وتی هامسیك بە هیچ جۆرێك لە یانەكەمان ناڕوات .
ئۆرێلیۆ لە وتەیەكدا بۆ ڕادیۆی مارتی ڕایگەیندووە ئێمە پەلە ناكەین لە فرۆشتنی هامسیك و 4 ساڵیش ماوە لە بۆندەكەی یاریزانی ناوبراو، وتیشی هیچ شتێك مەحاڵ نیە لە تۆپی پیپ و هامسیكیش مافی خۆیەتی ئەگەر هاتوو گفتوگۆ لەگەڵ هەر یانەیەك بكات .
Top