چوار یاریزان و راهێنەرێكی كورد بەرەو هەڵبژاردەی عێراق دەچن

چوار یاریزان و راهێنەرێكی كورد بەرەو هەڵبژاردەی عێراق دەچن
بە مەبەستی خۆئامادەكردنیان بۆ پاڵەوانێتی یارییەكانی عەرەبی، كە لە وڵاتی قەتەر بەڕێوە دەچێت، یەكێتی پایسكلسواری عێراق بە هاوكاری یەكێتی پایسكلسواری لقی هەولێر ئۆردوگایەكی مەشقیان لە شاری هەولێر كردۆتەوە، بۆ ئەوەی لە پاڵەوانێتی كابۆدۆسیا توركی بەشداری بكەن، بۆیە هەڵبژاردەی پایسكلسواری عێراق ئۆردوگایەكی مەشقی لە شاری هەولێر كردووە و تا 29ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، ئەم پاڵەوانێتییەی توركیا چەندین وڵاتی ئەوروپی بەشداری تیاییدا دەكەن. لەم ئۆردوگا مەشقیە كە لە هەولێر بەڕێوە دەچێت رۆژانە بەیانیان و ئێواران مەشق ئەنجام دەدرێت بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی لێهاتووی جەستەیی یاریزانەكان.
بۆ ئەم مەبەستە دەستەی راهێنەرانی هەڵبژاردەی عێراق 9 یاریزانیان بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كردووە ئەوانیش ئەمانەن:
عەلی حەمید (راهێنەر)، عەبدولقادر نورەدین(یاریدەدەری راهێنەر)، ئەحمەد حەسان(میكانیكی و چارەسەر)، یاریزانان (موحسین فازل، ئەحمەد موهند، محەمەد سالم، ئەیمن رەعد، عەبدوڵڵا خدر، سلێمان سامی، مایسمۆ فەریق، ئامانج شێرزاد، یوسف عەزیز)
جێگەی باسە لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق سێ یاریزانی یانەی هەولێر(ئامانج شێرزاد، مایسمۆ فەریق، سلێمان سامی) و یاریزانێكی یانەی سۆلاڤ( یوسف عەزیز) و راهێنەری یانەی هەولێر( عەبدولقادر نورەدین) بۆ ئەم هەڵبژاردەیە بانگهێشت كراون.
Top