لە هـەولێر هـەڵبژاردەی عێـراق میـوانداری هەڵبـژاردەی سوریا دەكات

لە هـەولێر هـەڵبژاردەی عێـراق میـوانداری هەڵبـژاردەی سوریا دەكات
لە چوارچێوەی یارییەكی دۆستانەی خۆ ئامادەكاریدا. رۆژی چوارشەممە لە یاریگەی شەهید فرانسۆ هەریری لە شاری هەولێر هەڵبژاردەی عێراق میوانداری هەڵبژاردەی سوریا دەكات.
لەم یارییە راهێنەری سیدكا یاری بە گشت یاریزانە پیشەگەرەكان دەكات و هەروەها چەند یاریزانێكی خولی بژاردەی عێراق تاقیدەكاتەوە بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری ئاستیان بێت، چونكە دوای ئەم یارییە چەند یاریزانێك لە پێكهاتەی هەڵبژاردەی عێراق دووردەخاتەوە و ناتوانن لە ئۆردوگای مەشقی هەڵبژاردەی عێراق لە توركیا بەشدار بن و هەروەها ئەم یارییە خۆئامادەكردنە بۆ یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2014، كە لە وڵاتی بەرازیل بەڕێوەدەچێت.
جێگەی باسە راهێنەری سیدكا تەنیا دوو مانگی لە گرێبەستی لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی عێراق ماوە و تا ئێستا گرێبەستەكە نوێنەكراوەتەوە.
Top