مەهدی كەریم بۆ چارەسەركردن گەیشتە قەتەر
ماوەیەكی زۆرە مەهدی كەریم تووشی پێكان هاتووە، بەڵام لەبەر یارییەكانی یانەی هەولێر لە خولی عێراق و جامی یەكێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێ، ئەم نەشتەرگەری دواخست. بە پێی پێشبینیەكان ئەم یاریزانە لە ماوەی 10 تا 15 رۆژ لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە و واتە لە یارییەكانی داهاتووی یانەی هەولێر لە خولی بژاردەی عێراق ناتوانێت بەشداری بكات، تەنیا لە یاری كۆتایی نەبێت و لە یارییە دۆستانەكەی هەڵبژاردەی عێراق لەگەڵ هەڵبژاردەی سوریا، بەشداری ناكات و لە ئۆردوگای مەشقی هەڵبژاردەی عێراق لە توركیاش بەشدار نابێت.
جێگەی باسە وڵاتی قەتەر یەكێكە لە وڵاتە پێشكەوتووەكان لە بواری چارەسەركردنی یاریزانان لە كاتی پێكان و بە تایبەتی نەخۆشخانەی ئەسپیتار، كە بەناوبانگترین یاریزانە جیهانییەكان روو لەم نەخۆشخانەیە دەكەن بۆ چارەسەر كردنیان لە پێكان و دووبارە گەڕانەوەیان بۆ نێو یاریگا.