لە هەولێر. پاڵەوانێتی وەرزشی ساڵانەی سابیسی نێودەوڵەتی تەواو بوو
ئەمساڵ پاڵەوانێتی سابیسی نێودەوڵەتی لە هەرێمی كوردستان چەندین یاری وەرزشی لە خۆگرتبوو بە بەشداری سەرجەم ناوەندە پەروەردەییەكانی سابیس، كە بریتی بوون لە یارییەكانی تۆپی پێ و تۆپی سەبەتەو تۆپی بالە و تێنس و راكردنی 100 مەتری و مەلەوانی 50 مەتر بۆ كوڕان و 25 مەتر بۆ كچان.
دوای ركابەرییەكی بەهێز ئەنجامەكانی پاڵەوانێتییەكە بەمشێوەیە بوو:
تۆپی پێ:
1-زانكۆی سابیس هەولێر، 2-قوتابخانەی سەردەمی نێودەوڵەتی دهۆك
تۆپی سەبەتە:
1-زانكۆی سابیس هەولێر، 2-قوتابخانەی شویفاتی نێودەوڵەتی هەولێر
تۆپی بالە:
1-قوتابخانەی شویفاتی نێودەوڵەتی هەولێر، 2-قوتابخانەی فاخیر مێرگەسۆری نێودەوڵەتی هەولێر
تێنس (كوڕان):
1-عیمادەدین نورەدین قوتابخانەی شویفاتی نێودەوڵەتی هەولێر، 2-زیاد عوسمان قوتابخانەی شویفاتی نێودەوڵەتی هەولێر
تێنس (كچان):
1-پەروین عەبدولڕەحمان قوتابخانەی سەردەمی نێودەوڵەتی دهۆك، 2-رۆژ رۆمیۆ قوتابخانەی سەروەرانی نێودەوڵەتی هەولێر
راكردنی (100مەتر)ی:
1- سەلام عەبدولڕەحمان قوتابخانەی سەردەمی نێودەوڵەتی دهۆك، 2-محەمەد ئەسعەد قوتابخانەی شویفاتی نێودەوڵەتی هەولێر
مەلەوانی (50 مەتر)كوڕان:
1- محەمەد ئەسعەد قوتابخانەی شویفاتی نێودەوڵەتی هەولێر، 2- شیڤان رەشید قوتابخانەی سەردەمی نێودەوڵەتی دهۆك.
مەلەوانی (25 مەتر) كچان:
1- شلێر عەبدولڕەحمان قوتابخانەی شویفاتی نێودەوڵەتی هەولێر، 2- جوان حوسنی قوتابخانەی فاخیر میرگەسۆری نێودەوڵەتی هەولێر
لەئاهەنگێكی بەرفراواندا دوای تەواوبوونی پاڵەوانێتییەكە، رائید مەحموود نوێنەری كۆمپانیای سابیس-ی نێودەوڵەتی بۆ پەروەردە و فێركردن لە هەرێمی كوردستان، خەڵات و دیاری و جامی بەسەر تیپ و یاریزانە براوەكاندا دابەشكرد.
شایانی باسە كۆمپانیای سابیسی نێودەوڵەتی، قوتابخانە و ناوەندی پەروەردەیی لە 15 وڵاتی جیهانی لە ئەوروپا و ئاسیا و ئەمریكای باكوور و ئەفریقیادا هەیە، ئەم كۆمپانیایە بایەخێكی بەرچاو بە چالاكییە وەرزشی و هونەرییەكان دەدات، وەكو هۆكارێكی یاریدەدەری گرنگ بۆ پرۆسەی سەرخستنی پەروەردەیی و فراوانكردنی ئاسۆی بیركردنەوەی قوتابی و خوێندكاران.