هەڵەبجەی شەهید بۆ خولی پلە یەكەكانی كوردستان سەركەوت

هەڵەبجەی شەهید بۆ خولی پلە یەكەكانی كوردستان سەركەوت
لە شاری هەولێر یاری سەركەوتن بۆ ریزی یانەپلە یەكەكانی كوردستان لە خولی پلە دووەكانی كوردستان لە نێوان هەردوو یانەی هەڵەبجەی شەهید و ئاكرێ بەڕێوەچوو، لەم یاریەشدا یاریزانانی یانەی هەڵەبجە بەسەركردایەتی ڕاهێنەری یانەكە، ئەرسەلان جەلال توانیان یارییەكە ببەنەوە و خۆیان بگەیننە ریزی یانەپلە یەكەكانی كوردستان. ئەمەش بۆ یەكەمجارە دوای هەشت ساڵ دابڕان لە خولی پلە یەكەكان، ئەنجامەكەش دوو گۆڵی بێ بەرانبەر بوو، گۆڵەكانی هەڵەبجەی شەهید لە رێگەی یاریزانان (كەنعان ئیسماعیل وهۆشمەندجەلال) تۆمار كرا.
لەمبارەیەوە ئەرسەلان جەلال بۆ فایلی وەرزشی گوڵان گوتی: ئێمە لە سەرەتای خولەكە ئامانجمان گەیشتن بوو، بۆ ریزی یانە پلە یەكەكان، سوپاس بۆ خوای گەورە بە توانای یاریزانان و دەستەی كارگێڕی دوای هەشت ساڵ توانیمان خۆمان بگەینە ریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، چاوەڕوانی یاری نێوان یانەی مەخمور و ئاكرێ دەكەین بۆ ئەوەی یاری كۆتایی خولی پلە دووەكان ئەنجام بدەین كە ئەویش لەسەر یاریگەی خۆمانە، بۆ ئەوەی بتوانین نازناوەی خولی پلە دووەكانی كوردستان بە دەست بهێنین.
Top