لە شاری دهۆك بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی بلیاردی كوردستان و بە هاوكاری لقی دهۆكی یەكێتی بلیارد و بە بەشداری 28 یانەی هەریەك لە شارەكانی (هەولێر، دهۆك، سلێمانی، كەركوك)، بەبەشداری زیاتر لە 54 یاریزانی یانەكان، پاڵەوانێتی بلیاردی یانەكانی كوردستان بۆ ماوەی سێ رۆژ لە هۆڵی هوتێلی شام ئەنجامدرا، بۆ هەردوو ئاستی لاوان و پێشكەوتووان و یانەكانیش بەسەر دووگروپ دابەشكران، گروپی لاوان بە سیستەمی یاری بلاك وهەشت تۆپی یارییان دەكرد و گروپی پێشكەوتووانیش بە سیستەمی سنۆكەری ئەمریكی یارییان دەكرد، ئەنجامی كۆتایی یانەكانیش بەم شێوەی خوارەوە بوو .
ئاستی لاوان
1-یانەی ئاشتی، 2-یانەی ئارارات، 3-یانەی سەرچنار، 3-یانەی ئاڵتون كۆپری
ئاستی پێشكەوتووان
1-یانەی ئارارات، 2-یانەی بروسك، 3-یانەی سلێمانی، 3-یانەی پێشمەرگەی هەولێر