سێ یاریزانی كورد بەشداری پاڵەوانێتی پێنج پرێسی ئاسیا دەكەن

سێ یاریزانی كورد بەشداری پاڵەوانێتی پێنج پرێسی ئاسیا دەكەن
بۆماوەی چەند رۆژێك لە شاری بەغدا سێ یاریزانی كورد بەشداریان كرد لە پاڵەوانێـتی پێنج پرێسی عێراقی لە شاری بەغدا، هەر یەك لە یاریزانانی هەڵبژاردەی هەولێر (فوئاد فەرهاد، مەحمەد فەتاح، چاڵاك حسێن) توانیان بەشداری ئەو پاڵەوانێتیە بكەن و دەستنیشان بكرێن، بۆ ریزی هەڵبژاردەی عێراق بە مەبەستی بەشداری كردنیان لە پاڵەوانێتی ئاسیا، كە لە مانگی هەشتی داهاتوو لە وڵاتی تایوان بەڕێوە دەچێت لەم پاڵەوانێتییەدا یاریزانانی هەولێر توانیان پلەكانی پێشەوە لە كێشەكانی 66 و 74 و 83 بە دەست بهێنن وەكو نوێنەری عێراق و كوردستان بەشداری ئەو پاڵەوانێتییە بكەن، فوئاد فەرهاد لە كێشی 66كلگم توانی 160كیلۆ بەرزبكاتەوە و یاریزان مەحمەد فەتاح لە كێشی 74كگم توانی 155كگم بەرزبكاتەوە یاریزان چاڵاك حوسێن لە كێشی 83 كگم توانی 180 كگم بەرزبكاتەوە، لەم بارەیەوە فەتحی عەباس سەرۆكی یەكێتی هێزی لەشی كوردستان بە فایلی وەرزشی گوڵانی راگەیاند: یاریزانانی شاری هەولێر توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و خۆیان لەپلەكانی یەكەم ببینەوە ئێمەش پاڵپشتیان بووین، كە توانیان بگەنە ریزی هەڵبژاردەی عێراق. لە رۆژی 8-8 لە وڵاتی تایوان بەشداری پاڵەوانێتی ئاسیادا بكەن، ماوەی هەشت رۆژیش پێش پاڵەوانێتییەكە ئەو یاریزانانە لە شاری بەغدا، بەشداری كەمپێكی مەشقی دەكەن دواتر بەرەو وڵاتی تایوان بەرێ دەكەون.
Top