گاڕای دەچێتە ئیشبیلیە

گاڕای دەچێتە ئیشبیلیە
گوڵان / م.پ
دوای ئەوەی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی نزیك بووەتەوە لە یاریزانێكی هێڵی بەرگری فەڕەنسی و یانەی لانس "رافایل فاران"، بەم هۆیەوە ڕۆیشتنی یاریزانی بەرگریكاری ئەرجەنتینی"گاڕای" نزیك بۆتەوە و یانەی ئیشبیلیەش دەیەوێ بیبات بۆ ڕیزەكانی خۆی .
یانەی ئیشبیلیە بڕی 6 ملیۆن یۆرۆی تەرخان كردووە بۆ گواستنەوەی گاڕای، لە بەرامبەردا یانەی شاهانە نایەوێ لە 10 ملیۆن یۆرۆ كەمتر بیفرۆشن .
جێگای ئاماژە پێدانە هەردوو یانەی ڤیاڕیالی ئیسپانی و لیۆنی فەڕەنسی كێبڕكێی ئیشبیلیە دەكەن بۆ بەدەست هێنانی تواناكانی گاڕای .
Top