فاران بووە یاریزانی ڕیال مەدرید
یاریزانی لاوی فەڕەنسی و یانەی لینس "ڕافیل فاران" بەشێوەیەكی سەركەوتوو سەرجەم پشكنینە پزیشكییەكانی بۆ ئەنجامدرا، توانی بۆ ماوەی شەش وەرز بۆند لەگەڵ یانەی شاهانە واژوو بكات .
لەم بارەیەوە بەرپرسانی یانەی ڕیال مەدرید ئەوەیان ئاشكرا كرد كە كە فاران تا ساڵی 2017 یاری لە بیرنابیۆ دەكات، هەواڵەكان باس لەوە دەكەن سەرۆكی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی فلۆرێنتینۆ پێرێز توانیویەتی بە بڕی (10) ملیۆن یۆرۆ تواناكانی فاران بەدەست بهێنێت .
فاران دوێنێ گەیشتە پێگەی یانەی ڕیال مەدرید لە لێدوانێكدا ئەوەی ئاشكرا كرد كە زۆر دڵخۆشە بە هاتنی بۆ یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی .
جێگای ئاماژە پێدانە فاران بووە چوارەم بۆندی ڕاهێنەر مۆرینهۆ لەم هااوینەدا دوای ئەوەی بۆندی لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان حەمید ئاڵتینتۆپ و نوری شاهین و كابیخۆنی یەكلا كردەوە .